Przejdź do głównej zawartości
x
Wymagania zaliczenia


1. لیستی فەرمانەکان


📄 ڕێنماییەکان

کۆکراوەی فەرمانەکان و ڕوونکردنەوەی ئاسان بۆ قوتابیان

پێناسەی „فەرمانەکان“:

فەرمانەکان ئەو کردارەن کە بە ڕوونی دیاری دەکەن لە تاقیکردنەوەدا چ جۆرە وەڵامێک داواکراوە. فەرمانەکان داوا دەکەن کە قوتابی کردارێکی زمانی دیاریکراو ئەنجام بدات و دەقەکەی بە شێوەیەکی ڕێک و گونجاو بۆ ئەرکەکە بنووسێت.

فەرمانەکان

پێناسەی فەرمی

پێناسەیەکی گشتی بۆ خوءندکاران

نموونە

ناونان، دیارکردن

زانیاری یان لایەنەکانی بابەتێک ڕیز بکە، کۆبکەوە و پیشان بدە

ئەو شتانە، لایەنەکان، کەسەکان، هتد. کە داواکراون، ڕێز بکە.

سێ جۆری میوە ناو ببە.

من ئەو جۆرە میوانە دەناسم، سێو، هەرمێ و مۆز.

وەسفکردن

بابەتێک بە وشەکانی خۆت بە شێوەی ڕێکخراو پیشان بدە

زۆرترین زانیاری دەربارەی شتێک، کەسێک، هتد. بە وشەی خۆت بدە.

سێوەکە وەسف بکە.

سێو سوور و خڕە و لەسەردارێک دەڕوێت. تامی شیرین و ئاودارە.

داڕشتن، نیشاندان، نووسین

بابەتێک، پەیوەندییەک یان پرسیارێک بە شێوەیەکی ڕێکخراو بخەڕوو

زانیارییە داواکراوەکان بە شێوەیەک بنووسە کە خوێنەر بتوانێت بە ئاسانی بەدواداچوونی بیرکردنەوەکەت بکات.

نیشان بدە، سێو چۆن گەشە دەکات.

سەرەتا، گولەکانی دارەکە لەلایەن مێرووەکانەوە هەڵاڵە دەکرێن، پاشان گولەکان دەگۆڕێن. ئێستا سێوی بچووک لێیانەوە گەشە دەکەن. لە هاوین یان پایز، سێوەکان بەتەواوی گەشەدەکەن. لە کۆتاییدا سێوەکان دەگەن و ئامادەن بۆ چینین.

بەراوردکردن

پرسیارەکان یان بابەتەکان بە پێی لایەنە دیاریکراو یان خۆت هەڵبژێردراو بەرانبەر یەکتر بخەو پەیوەندیی نێوانیان دیار بکە، بۆ دۆزینەوە و پیشاندانی هاوبەشی، هاوشێوەیی یان جیاوازییەکانیان

هاوبەشی، هاوشێوەیی و جیاوازیی نێوان چەند شتێک یان کەسێک و هتد. ڕوون بکەوە.

سێوێک بە گێلاسێکەوە بەراورد بکە.

هەردووکیان میوەن و لەسەر دار دەڕوێن. شێوەیان هاوشێوەیە. سێوەکە زۆر گەورەترە لە گێلاسەکە.

ڕوونکردنەوە، شیکردنەوە

پێشکێشکردنی بابەتەکان بە شێوەیەک کە تێگەیشتنیان ئاسان، ڕوون و لە چوارچێوەی بارودۆخەکەدا بێت (و بەزانیاری و نموونەی زیاتر ڕوونی بەکەرەوە)

شتێک بە هاوکاری زانیاریی زیاتر یان نموونە ڕوون بکەرەوە.

ڕوون بکەوە کە سێو دەکەوێتە کام جۆری میوەوە.

سێو مێوەیەکی ناوکەوەییە، چونکە لە ناوەوە ناوکێکی هەیە. ناوکەکە لە پێنج ژوورەوە پێکدێت. هەر ژوورێک دەتوانێت تا دوو تۆو/ ناوک لەخۆبگرێت. هەرمێش میوەیەکی ناوکەوەییە بەڵام مۆز وا نییە.

بە هۆکار ڕوونکردن

بابەتێک، پرسیارێک یان تیۆرییەک بە هۆکار و ئارگومێنتی تێگەیشتوو پشتگیری بکە و بە شێوەیەکی بابەتی بە نموونە بەتەواوی ڕوون بکەوە

بابەتێک، بڕیارێک یان بۆچوونێک، هتد. بە فاکتەکان و/یان نموونەکان پشتڕاست بکەوە.

بە هۆکار ڕوونی بکەرەوە، بۆچی سێو بۆ تەندروستی بەسوودە.

سێو تەندروستن چونکە بڕێکی زۆر فیتامینیان تێدایە و کالۆرییان کەمە.

(بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە) بۆچوون دەربڕین

هەڵسەنگاندنێکی تایبەتی خۆت لەسەر بابەتێک، پرسیارێک یان تێزێک داڕێژە و بە ئارگومێنتی ڕوون و تێگەیشتوو پشتگیریی بکە، هەروەها بە شێوەیەکی بابەتی و (بە نموونە) پشتڕاستی بکەوە

بۆچوونی خۆت لەسەر بابەتێک بنووسە و هۆکارەکەی ڕوون بکەوە، ئەگەر پێویست بوو بە نموونەکان پشتگیری بکە.

هەڵوێست و بۆچوونی خۆت لەسەر ئەو پرسیارە دەرببڕە، ئایا پێویستە دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا بەکاربهێنرێت یان نا.

بە بۆچوونی من، پێویستە بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە سەیر بکرێت و کەم بکرێتەوە. بۆ ئەمە چەندین هۆکار هەیە، بە تایبەتی کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ. پێستیسیدەکان دەتوانن بچنە ناو سیستەمی ژینگەوە و ئەنجامی مەترسیدار و گەورە بۆ ژینگە هەبێت. بەهۆی بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکانەوە ، جۆراوجۆریی زیندەوەران دەکەوێتە مەترسییەوە، کە لە درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی ئیکۆلۆجی. سەرەڕای ئەوەش ... .

بە وردی بیر بکەوە و هەڵسەنگاندن بکە

پرسیارێک یان تیۆرییەک ئارگومێنت دروست بکە، بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجامێکی هۆکارمەند و تێگەیشتوو

ئەوەی لەسەر ئەو پرسیارە بە مێشکتدا دێت بنووسە، و لەسەر بنەمای ئەو بیرانە بۆچوونی خۆت دروست بکە.

لەسەر بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوە بە وردی بیر بکەوە و هەڵسەنگاندن بکە.

بڕیاری کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا، پشت بە بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی جیاواز دەبەستێت. دژ بە زیانکارەکان هەرچەندە میوەکان لە زیانکارەکان دەپارێزن و بەرهەم زیاد دەکەن، بەڵام دەتوانن ژینگە و تەندروستییش بخەنە مەترسییەوە. هەروەها، بەکارهێنانی دووبارە و بەردەوامیان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرگری لای زیانکارەکان. بۆیە گرنگە ڕێگای جێگرەوە، وەک بەکارهێنانی دوژمنە سروشتییەکانی زیانکارەکان، بەکاربهێنرێن، بۆ ئەوەی کشتوکاڵێکی بەردەوام مسۆگەر بکرێت.

گفتوگۆکردن، تاوتوێکردن

لێکۆلینەوە لە هەڵوێستە جیاوازەکان بە ڕێگەی گفتوگۆیەوە بکە و لەکاتی گونجاودا بگەیتە دەرئەنجامێکی پاساوهێنەر لەگەڵ بۆچوونە جۆراوجۆرەکان بە ئارگومێنت هەلسانگاندن بکە و ئەگەر پێویست بوو بگەیتە دەرئەنجامێکی پاساوهێنەر

بەڵگەکان دەربارەی بابەتەکە کۆبکەرەوە بۆ لایەنەکانی بەڵێ و نەخێر بۆ بابەتێک بە مەبەستی گەیشتن بە بڕیارێک.

گفتوگۆ بکە، لەسەر ئەوەی بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا تا چ ڕادەیەک واتادار و بەسوودە.

بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا بابەتێکی ناکۆکی لەسەرە. لە لایەکەوە، دژ بە زیانکارەکان بەکاردهێنرێن بۆ ئەوەی بەرهەمەکان لە زیانکارەکان بپارێزرێن و بەرهەم زیاد بکرێت، ئەمە بە تایبەتی گرنگە بۆ ئەوەی دابینکردنی خۆراک بەردەوام بمێنێتەوە.لە لایەکی ترەوە، دژ بە زیانکارەکان دەتوانن لە درێژخایەندا ببنە هۆی زیانی ئیکۆلۆجی و تەندروستیی ئەو کەسانەی ئەو خۆراکە دەخۆن بخەنە مەترسییەوە. هەروەها، بەکارهێنانی دووبارەیان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرگری لە زیانکارەکاندا، کە دەتوانێت ببێتە بازنەیەکی خراپ و بەکارهێنانی زیاتر پێویست بکات. لە کۆتاییدا، دەتوانرێت بگوترێت کە مەترسیی بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە سوودەکانی زیاترن.

هەڵسەنگاندن کردن، نرخاندن

لەسەر بابەتەکان یان پرسیارەکان هەڵسەنگاندنێکی سەربەخۆ داڕێژە و بە شێوەیەکی گونجاو بە هۆکار ڕوونی بکەوە

لەسەر بابەتێک یان بۆچوونێک بۆچوونی خۆت بنووسە. ڕوونی بکەوە بۆچی لە ڕوانگەی تۆوە ئەوە باشە یان خراپە.

هەڵسەنگاندنی ئەم وتەیە بکە: "دژ بە زیانکارەکان باشترین ڕێگایە بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانکارەکان"

من لەگەڵ ئەم وتەیە هاوڕا نیم. لە دیدگای منەوە، بەکارهێنانی ڕێگاکانی بایۆلۆجی بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانکارەکان باشترە لە بەکارهێنانی دژ بە زیانکارەکان لە کشتوکاڵی میوەدا. ئەم ڕێگایانە، وەک پەرەپێدانی دوژمنی سروشتی زیانکارەکان، باشترن بۆ ژینگە و زیانەکانیان کەمترە بۆ تەندروستی مرۆڤ و سروشت. هەرچەندە لەوانەیە بەرهەم کەمتر بێت و نرخەکان بەرزتر بن، بەڵام پاراستنی زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان و دڵنیابوون لە کشتوکاڵێکی بەردەوامدا گرنگترە.


🔗 لینک

لیستی کارپێکەران (PDF)